Cemil Murat Budak,Serdar Açıl,Hemın Othman Mohammed
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌ناو فه‌رمانده‌ییه‌كانی وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایی، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 140 گومان‌لێكراو ده‌ركرد كه 11یان ئیمامی مه‌حره‌می رێكخراوه‌كه و 41یان هێشتا له‌سه‌ر كارن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 129 سه‌رباز له فه‌رمانده‌ییه‌كانی وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایی و 11 به‌رپرسی ئه‌و كه‌سانه ده‌ركراوه كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندییان به یه‌كترییه‌وه كردووه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه 41 كه‌س له‌و سه‌ربازانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه هیشتا له‌سه‌ر كارن.