Sertaç Bulur
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری توركیادا له 9 بۆ 16ی نیسان، 38 تیرۆرست له چالاكی خراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له سه‌رتاسه‌ری وڵات هه‌زار و 487 ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا 149 كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی په‌كه‌كه، 75 كه‌س به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش، 702 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له فه‌تۆ و پێكهاته‌ی هاوته‌ریبی نێو ده‌وڵه‌ت و 21 گومانلێكراوی رێكخراوه چه‌پڕه‌وه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.