Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2015
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته داعش كه هۆكارێكه و له عێراق و سووریا و وڵاتانی دیكه‌دا به‌كارده‌هێنرێت به‌خێرایی له نێو ببردرێت.
ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌هه‌مان شێوه له نێو وڵاته‌كه‌ماندا رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه كه زۆرترین زیان به برایانی كورد ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری توركیا، پێویسته بێ چاوپۆشی لێ كردن له نێو ببردرێت. له‌گه‌ڵ گوندپارێزهکانی خۆبه‌خشدا پێكه‌وه ئه‌و خه‌باته درێژه پێ ده‌ده‌ین".
ئەردۆغان لەمیانی بەشداری كردنی لە ئاهەنگەكانی شەبی عەروس لە ئیستانبوڵ رایگەیاند، "تەواوی رێكخراوەكانی تیرۆریستی ناوچەكە، چ بە ئاشكرا یان بە نهێنی، لە هەمان سەرچاوەوە بەخێو دەكرێن".
ئەردۆغان جەختی كردەوە كە هیچ كەس ناتوانێت لەخاكی توركیادا ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات.
ئەردۆغان گوتی: "بەپێچەوانەوە، ئێمە وەدەریان دەنێین. ئێستا ئەوەی سەربازانمان لە چیاكانی جودی ئەنجامی دەدەن ئەوەیە. ئەوەی پۆلیسەكانمان لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات دەیكەن ئەوەیە. تا كۆتایی لەگەڵ گوندپارێزەكانمان ئەو خەباتە درێژە پێ دەدەین. ئێمە دەزانین كە دوای ئەو قۆناغە هەموو هاووڵاتییانمان لەو ناوچانە شوێن پێی ئێمە هەڵدەگرن و بە یەك دەوڵەت دەمێنینەوە. لەنێو دەوڵەتدا دەوڵەتێكی دیكە نابێت. چ دەوڵەتی هاوتەریب و چ نا هاوتەریب. تەنها یەك دەوڵەت ئەویش دەوڵەتی كۆماری توركیا. ئێمە چاومان لە خاكی هیچ وڵاتێك نییە. ئەمڕۆ هیچ وڵاتێك هێندەی توركیا راستگۆیانە سەروەری خاكی عێراق، سووریا و لیبیای ناوێت و هەوڵی بۆ نادات. ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا و لەگەڵ براكانماندا لەچوارچێوەی بەهاكانی هاوبەشدا هەماهەنگی و هاوهێزی و هاو چارەنووسی بكەین".