Yasemin Kalyoncuoğlu
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا رایگه‌یاند کە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی شرنەخ و ناوچه‌كانی قه‌ندیل، ئاڤاشین-باسیان و گاره باکووری عێراق، 11 تیرۆریستی چه‌كدار له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سێ و چواری ته‌مووزدا له شرنەخ و ناوچه‌كانی قه‌ندیل، ئاڤاشین-باسیان و گاره باکووری عێراق، حه‌شارگه و عه‌مباره‌كانی چه‌كی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا،11 تیرۆریستی چه‌كدار له چالاكی خراون.