Sarp Özer
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیادا له ناوچه‌كانی خواكورك و گاره له‌ناو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، 10 پێگه‌ی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه كه حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌كیشیان تێدابووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان وه‌رگیراون، ئێواره‌ی دوێنێ له كاتژمێر 7:02 بۆ 8:22 له ناوچه‌كانی خواكورك و گاره له‌ناو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكیان دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ئه‌نجامداوه.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 10 پێگه‌ی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه كه حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌كیشیان تێدابووه.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه فڕۆكه‌كان بەسەلامەتی گه‌ڕانه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كان.