Muhammet Ali Kemal
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ- AA
دوای ئەوەی دوێنێ لەئوسکودار 250 دەمانچەی مەشق و راهینان لەژێر زەویدا دۆزرانەوە، ئەمڕۆ لە رێگەی شۆفڵەوە کارەکانی هەڵکەندنی شوێنەکە دەستیپێکرد.
تیمەکانی پۆلیس شۆفڵیان بردە شوێنەکە، کە پارچە زەوییەکە و شۆفڵەکە دەستی بە هەڵکەندنی ئەو شوێنە کرد کە دەمانچەکانی تێدا دۆزرابوونەوە.
لەئەنجامی زانیارییەکی هەواڵگرییدا دوێنێ تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، بەهاوکاری ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی بیناسازی و دوای هەڵکەندنی پارچە زەویەک، توانیبوویان 250 دەمانچەی مەشق و راهینان لەگەڕەکی مورات لەناوچەی ئوسکودار بدۆزنەوە.