Sertaç Bulur
11 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، به به‌شداری ٧١٨ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان "ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-٢ ئامانۆسهكانی شه‌هیدی جه‌ندرمه ئه‌ساد مهنگیللی" له پارێزگای هاتای ده‌ستی پێ كرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌ئامانجی تیرۆریستان "ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-٢ ئامانۆسهكانی شه‌هیدی جه‌ندرمه ئه‌ساد مهنگیللی" له پارێزگای هاتای ده‌ستی پێ كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەیش داوە كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به به‌شداری ٧١٨ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كه به‌سه‌ر ٦٢ تیمدا دابه‌ش كراون و پێكهاتوون له كۆماندۆی جه‌ندرمه، هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه، پۆلیسی هێزی تایبه‌ت و گوندپارێزان ئه‌نجام ده‌درێت.
جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كراوه‌ته‌وه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی تیرۆر به ته‌واوی له‌ناو ببرێن.