Sinan Uslu
19 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له‌نێو سنووری هه‌رێمی كوردستاندا، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی رێکخراوەکە خاپوورکران و چەند كۆگایەکی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ته‌قێنرانه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆ سه‌ر رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له‌نێو سنووری هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدراوه.
لە راگهیهنراوەکەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا ئاماژە بەوەشکراوە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی رێکخراوەکە خاپوورکران و چەند كۆگایەکی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ته‌قێنرانه‌وه.
دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا.