Abdullah Shukur
17 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە لەسەر پێوەری ریختەر لە دەریای ئیجە روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری لەناکاوی سەر بە سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر ٠٥:٢٩ ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی ناوخۆی تورکیا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلەی رێختەر لە دەریای ئیجەی روویداوە.
راگەیەنراوە کە بومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لە ژێر زەوی روویداوە.