Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا و له‌هێرشی ئاسمانیی هێزه‌کانی سوپای تورکیادا بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ک له ئه‌لباب و بزاعه له باکووری سووریا، 21 پێگه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوورکران و به‌درێژایی رۆژ له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کاندا، 32 تیرۆریستی رێکخراوه‌که کوژران.
دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئامڕازه‌کانی چاودێرییکردن و دیارییکردنی ئامانجه‌کانه‌وه دیارییکران، 119 پێگه‌ی داعش بۆردومان کرا. لهبۆردومانهکاندا شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش، سه‌کۆکانی به‌رگریی، ناوه‌نده‌کانی فه‌رمانداریی، چه‌ک و ئۆتۆمبێله‌کانیان کرایه ئامانج.
له‌هێرشی هێزه ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکیادا بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ک له ئه‌لباب و بزاعه له باکووری سووریا، 21 پێگه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوورکران که پێکهاتبوون له شوێنی حه‌وانه‌وه، باره‌گاکانیان، خاڵه‌کانی پشکنین و چه‌ک و ئۆتۆمبێله‌کانیان.
- 32 تیرۆریست کوژران
هاوکات به‌درێژایی رۆژ له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کان و تۆپبارانه‌کاندا، 32 تیرۆریستی داعش کوژران.
تیمه‌کانی دیارییکردن و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمبه‌کان که پشتیوانیی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ن، له‌سه‌رتای ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه تا ئێستا 2 هه‌زار و 757 بۆمبی ده‌ستی و 43 مینیان له‌و ناوچانه‌ی له داعش پاککراونه‌ته‌وه، پووچه‌ڵکردووه‌ته‌وه.