Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
نیویۆرک- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی داخستنی بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیک له‌ئێستادا جێگه‌ی باس نییه، راشیگه‌یاند: ''به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی لێدانی داعش هاتوون، ئه‌گه‌ر هیچ پشتیوانییه‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه ناکه‌ن، مانه‌وه‌یان له‌وێ هیچ مانایه‌کی نییه''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی داخستنی بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیک له‌ئێستادا جێگه‌ی باس نییه، راشیگه‌یاند: ''به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی لێدانی داعش هاتوون، ئه‌گه‌ر هیچ پشتیوانییه‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه ناکه‌ن، مانه‌وه‌یان له‌وێ هیچ مانایه‌کی نییه''.
له‌درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ئه‌مریکا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێسدا کۆبوویه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌کرد له‌چوارچێوه‌ی په‌یمانی ناتۆدا ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی هاوپه‌یمانییه‌که هێزی سه‌ربازییان له‌بنکه‌ی ئینجیرلیک هه‌یه و ئه‌وان وه‌ک تورکیا رێگه به فڕۆکه‌ی وڵاتانی دیکه‌ش ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی لێدانی داعش فڕۆکه بهێننه بنکه‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاشکرایکرد تورکیا له‌ئاستێکی گرنگدا به‌ره‌نگاریی داعش ده‌بێته‌وه و گوتی: ''به‌ڵام له‌ماوه‌ی رابردوودا پشتیوانیی ئاسمانیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان نابینین. که به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هاوپه‌یمانییه‌کمان پێکهێناوه و تورکیا تواناکانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌سته‌به‌رکردووه، ئه‌ی بۆچی پشتیوانییمان ناکه‌ن؟ مه‌به‌ستتان چییه؟ چیتان ده‌وێت؟''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه شوێن و پێگه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعشیان داوه‌ته هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان که له رهققاوه هاتوونه‌ته ئه‌لباب و رایگه‌یاند:
''بۆچی هێرش ناکه‌نه سه‌ریان؟ ئایا چاوه‌ڕوانیی ئێمه له‌وباره‌یه‌وه سرووشتیترین مافمان نییه؟ کاتێک که پشتیوانییه‌کان نابینرێت، گه‌له‌که‌مان ده‌پرسێت؛ 'که پشتیوانیی ناکه‌ن، ئه‌ی بۆچی بنکه‌ی ئینجیرلیک به‌کارده‌هێنن؟'. پرسیارێکی زۆر درووست و له‌جێگه‌ی خۆیدایه. واته له‌ئێستادا داخستنی بنکه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیک جێگه‌ی باس نییه به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی لێدانی داعش هاتوون، ئه‌گه‌ر هیچ پشتیوانییه‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه ناکه‌ن، مانه‌وه‌یان له‌وێ هیچ مانایه‌کی نییه. به‌بڕوای من گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر حه‌قه. ئێمه هه‌میشه باوه‌ڕمان به دانایی گه‌له‌که‌مان هه‌یه. هۆشیارانه ده‌پرسێت؛ 'ئێمه لێره شه‌هید ده‌ده‌ین. ئێوه بۆچی پشتیوانییمان ناکه‌ن؟ بۆچی هاتوون؟' ئه‌مه پرسیارێکی تابڵێی له‌جێی خۆیدایه''.