Tanju Özkaya
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، چه‌كدارێكی داعش كوژراو ئوتومبێلێكی سه‌ربازی و دژه فڕۆكه‌یه‌ك ته‌قێنرانه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه 24ی ئاب ده‌ستپێكرا به‌رده‌وامه و له‌ڕۆژی 76ه‌مدایه.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له باشووری خۆرهه‌ڵاتی راعی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی بورج، تهئهشاح و عامرییهیان كردووه.
له‌و ناوچانه‌دا جار جاره پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا رووده‌دات.
هه‌روه‌ها 58 ئامانجی داعش و ئامانجێكی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده پێكران و حه‌شارگه و تەقەمەنییەکانیان ته‌قێنرانه‌وه.
له‌سنووری توركیا-سووریا چاودێریی هێڵه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه.