Mohammed Baqi Hussein
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، دوێنێ له باكووری سووریا حه‌وت تیرۆرستی داعش كوژران و 10 باڵەخانە خاپوور کران كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه وه‌ك حه‌شارگه به‌كارده‌هێنران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سوپای توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌رده‌وامه.
له 48 ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، گرووپه تایبه‌ته‌كانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به پشتیوانیی هێزی پیاده و ئاسمانی له‌سه‌ر هێڵی عه‌زاز-راعی به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان و به‌شێكی زۆری مورهیغل، شوهیرین، فهیروزیه و تهلخشن-یان كۆنترۆڵكردووه و ناوبەناوه پێكدادان رووده‌دات و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش له بۆمبی ده‌ستكردی چێنراو به‌رده‌وامه.
لهپێكدادانهكاندا سێ ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆن گیانیان له‌ده‌ستدا و 14ی دیكه‌ش برینداربوون، لەبەرامبەردا هێزه‌كانی سوپای توركیا هیچ زیانێکی گیانییان پێنەگەیشتووە.
هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا 10 پێگه‌ی داعشیان له‌سه‌ر هێڵی عه‌زاز-راعی كرده ئامانج و له‌ئه‌نجامدا حه‌وت تیرۆرستی داعش كوژران و 10 بینا خاپوور کران كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه وه‌ك حه‌شارگه به‌كارده‌هێنران.
لەهەمان کاتدا چاودێریی هێڵی سنووری له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌درێت.
له‌لایه‌كی دیکەوە كارمه‌ندانی ئافاد و مانگی سووری توركی رۆژانه سێ ژه‌م خواردن پێشكه‌شی ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاد و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و پێداویستیی ته‌ندروستییان بۆ دابین ده‌كه‌ن.