Savaş Güler
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
قۆنیا - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێک لە ٣٨ شار کە ناوەندەکەی شاری قۆنیایە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٧٠ سەرباز بە گومانی تێوەگلان بە پێکھاتەی سەربازیی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ دەرکرا.
لێکۆڵینەوەکانی نووسینگەی داواکاری گشتی قۆنیا درێژەی ھەیە و لەو چوارچێوەیەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٧٠ سەرباز دەرکرا کە لە ئیفادەی ئەو سەربازانەی پەیوەندییان بە فەتۆوە ھەبوو دەرکەتووە کە لە فەتۆداتێوەگلاون.
٤٧ لەوانە ئەفسەرن کە لەنێو سوپای تورکیادا وەک گرێبەست دامەزرابوون و دەنگۆی پەیوەندییان بە فەتۆوە ھەبووە و ٢٣ی دیکەش لە سەرباز ئاسایی پێکدێن.
لەوبارەیەوە تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراوەیی قاچاغچییەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قۆنیا، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ژمارەیەک ناونیشان لە ٣٨ شار کە ناوەندەکەی شاری قۆنیایە دەستپێکرد.
تاکو ئێستا ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوان درێژەی ھەیە.