Sangar Hamad Azeez
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسەر ناوچەی گارا لە سنووری هەرێمی کوردستان - تورکیا ١٩ چەکداری پەکەکە کوژران و دوو حەشارگە و سێ جبەخانە لەناوبران.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە و تیایدا یاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی گارایان کرد لە سنووری هەرێمی کوردستان - تورکیا.
بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ١٩ چەکداری پەکەکە کوژران و دوو حەشارگە و سێ جبەخانە خاپوور کران.