Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، سوپای توركیا له ناوچه‌كانی ئه‌لباب و زارزوور، چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیی كرده سه‌ر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و 39 ئامانجی ئه‌و رێكخراوه‌ی له‌ناوبرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له ٢٤ی ئابی رابردووەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له‌باکووری سووریا ده‌ستی پێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
له 109یەمین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، سوپای سووریای ئازاد، گه‌ڕه‌كه‌كانی دانا و باراتاحی كۆنترۆڵكرده‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی توركیا، چه‌ند ئامانجێكی ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له ناوچه‌كانی ئه‌لباب و زارزوور بۆردومان كرد و، له ئه‌نجامدا 26 بینا كه وه‌ك حه‌شارگه به‌كارده‌هێنران، له‌گه‌ڵ پێنج كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سێ ئۆتۆمبێل كه چه‌كی دۆشكه‌یان له‌سه‌ر جێگیركرابوون له‌ناوبران.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی زارزوور، چوار تیرۆریستی داعش كوژران كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه دهستنیشانكرابوون.