Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی زاپ، خواکوڕک، قەندیل، ئاڤاشین-باسیان و سینات-هەفتانین لە باکووری عێراق، ١٩ چەکداری تیرۆریستی جوداخواز لە چالاکی خران.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسەر ناوچەکانی زاپ، خواکوڕک، قەندیل، ئاڤاشین-باسیان و سینات-هەفتانین لە باکووری عێراق ئەنجامدرا.
راگەیەندرا کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٩ چەکداری تیرۆریستی جوداخواز لە چالاکی خران، بەم پێیەش تەنیا لە چوار رۆژی رابردوو ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە چالاکی خراون بۆ ٥٧ تیرۆریست بەرزبۆوە.