Zuhal Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی خۆی له‌و رووداوه توندوتیژانه ده‌ربڕی كه له ئاكامی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له ١١ی تشرینی دووه‌مه‌وه كه‌رتی غه‌ززه‌ی گرتۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه: "زۆر نیگه‌رانین له‌و رووداوه توندوتیژانه كه له ئاكامی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له ١١ی تشرینی دووه‌مه‌وه كه‌رتی غه‌ززه‌ی گرتۆته‌وه. داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین هه‌نگاوی پێویست بگرێته به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل كه گیانی هاووڵاتییانی سڤیل و بێگوناحی به‌لاوه گرنگ نییه".