Kemal Karadağ
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا، بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە ناوچەی داغڵجای هەکاری کردە ئامانج. لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی چەکدارانی ئەو رێکخراوەشدا لە هەمان ناوچە، ١٠ چەکدار کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، رۆژی ١٦ی ئایار لەناوچەی ئیشانگە تەپەی داغڵجای سەر بە هەکاری، بنکەکانی تەقاندنی هاوەن کە هی پەکەکە بوون، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆردوومان کراون و لەناوبراون. دوێنێش دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی لە هەمان کاتدا کرانە سەر دەوروبەری داغڵجا و ناوچەی ئاڤاشین-باسیان.
هاوکات فڕینی فڕۆکەکان بەمەبەستی دیاریکردنی ئەو زیانە گیانییانەی بەر پەکەکە کەوتوون بەردوامە.
- ژنە چەکدارێکی نیشانەشکێن کوژرا
هاوکات هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی داغڵجای هەکاری، رۆژانی ١٦ و ١٧ی ئایار، ١٠ چەکداری رێکخراوەکەیان کوشتووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کە بە پشتیوانیی تۆپهاوێژەکان ئەنجامدرا، سێ چەکداری پەکەکە کە لە ئەشکەوتێکدا خۆیان حەشاردابوو، کوژران کە یەکێکیان ژنە چەکدارێکی نیشانەشکێن بووە و دوو چەکدارەکەی دیکەش ماوەیەکی درێژە لە ریزەکانی پەکەکەدا کاریان کردووە.
بەهۆی گەورەیی ئەشکەوتەکە و ئەو پێداویستییانەی تێیدا بوون، ئەوە زاندراوە کە جگە لەو سێ چەکدارە لەلایەن چەکدارەکانی دیکەی پەکەکەشەوە بەکارهێندراوە.
لەو ئەشکەوتەدا کە چەکدارەکانی پەکەکەی تێدا کوژران، دۆشکەیەک، نیشانەشکێنێک، بیکەیسییەک، کڵاشینکۆفێک، موەلیدەیەک و ژمارەیەکی زۆر پێداویستیی دیکەی رۆژانە دەستیان بەسەردا گیرا.