Muhammet Ali Kemal,
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
سبەینێ کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بڕیاری ناوەندیی ئاک پارتی کۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەکانی نێو پارتەکەوە دەستکەوتوون، بڕیارە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بڕیاری ناوەندیی ئاک پارتی کە باڵاترین ناوەندی بڕیاردانە لە پارتەکەدا، کەسێک دەستنیشان بکات تاوەکو لە دووەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتیدا کە بڕیارە رۆژی ٢٢ی ئایار سازبکرێت، ببێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی پارتەکە.
ئاماژە بەوەشدەکرێت لەدوای کۆبوونەوەکەوە ناوی کاندیدەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.