Utku Şimşek
21 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
تیمەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، مەهناز عومەر-یان لە ئیستانبوڵ دەستگیرکرد کە ناوە نهێنییەکەی (نازە ئاد)ە و بە ڕەگەز ئێرانییە و لە پێکهاتەی فینلەندای ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەدا وەک بەرپرس چالاکی ئەنجامدەدات.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، تیرۆریست مەهناز لە فینلەندا دەستەبەری هەماهەنگیی کردووە لە نێوان کادرانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە و بەڕێوەبەرایەتی باڵای ڕێکخراوەکەدا و، خەڵکی ڕاکێشاوە بۆ ناو ڕێکخراوەکە و وەک بەرپرسی کۆکردنەوەی پشتیوانی دارایی ڕێکخراوەکە کاری کردووە.
تیرۆریست مەهناز کە لە فینلەندا بەناوی ڕێکخراوەکەوە کار و چالاکی ئەنجامداوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی تیمەکانی میت و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵدا لە ناو ئیستانبوڵ دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەیش کرا کە لەگەڵ دەستگیرکردنی مەهنازدا زانیارییەکی زۆر لەسەر پێکهاتەی فینلەندای ڕێکخراوەکە دەستکەوتووە.