İlkay Güder,Rewa Mahmut Hasan
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە-AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند "وقفەکانی جەماعەت، پاتریارکییەتی ئەرمەنییەکانی تورکیا و کۆمەڵگەی جوولەکەی تورکی لە پاڵ سوپا و دەوڵەتەکەماندان. ئەم گیانی پێکەوەییە و یەکڕیزیە، گەورەترین هێزی ئێمەیە".
کاڵن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی پشتگیری وەقفەکانی جەماعەت و پاتریارکییەتی ئەرمەنییەکان و کۆمەڵگەی جوولەکەی تورکی بڵاو کردۆتەوە کە پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ سەر عەفرین دەکەن.
کاڵن نووسیویەتی: "وقفەکانی جەماعەت، پاتریارکییەتی ئەرمەنییەکانی تورکیا و کۆمەڵگەی جوولەکەی تورکی لە پاڵ سوپا و دەوڵەتەکەماندان. سوپاسیان دەکەین، ئەم گیانی پێکەوەییە و یەکڕیزیە، گەورەترین هێزی ئێمەیە".