Hüseyin Bağış
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە ١٥ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵ بوو، ٤٤ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی تیرۆر سەربە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵەوە بەڕێوەدەچێت، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئیستانبوڵ لە ١٥ شار ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە کۆی ٤٧ گومانلێکراوی داواکراو، ٤٤یان دەستگیرکران.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان درێژەی هەیە، هەروەها ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە درێژەی هەیە.