ئیستانبوڵ
نمایشكاری بەناوبانگی بەریتانی نائومی كامپبیڵ دوای سەردانێكی بۆ توركیا گەڕایەوە وڵاتەكەی.
كامپبیڵ دوای تەواوكردنی كاری بڕینی پلیتی فڕۆكە چووە ھۆڵی چاوەڕوانی سی ئا پی لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك و ژمارەیەك لە راگەیاندنكاران ھەوڵیاندا وێنەی بگرن بەڵام كامپبیڵ بە كڵاوەكەی رووخساری خۆی شاردەوە و گوتی: "بەسە ئیتر وێنە مەگرن". و رەخنەی ئاراستە كردن.
نائومی كامپبیڵ نمایشكارێكی بەناوبانگی جل وبەرگە و بەرەگەز ئەفریقیاییە و هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتی بەریتانیە.