Cüneyt Kemal Özkök,Rewa Mahmood Hasan
29 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ دەستبەسەر یەک تۆن و ٢١٧ کگم پولەکی گیانداری پەنگۆلین (پولەکدار) کە ئێستا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت دا گیرا.
وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە ی بەوەداوە وە لە فڕۆکەخانە دەستگیراوە بەسەر یەک تۆن و ٢١٧ کگم پولەکی ئاژەڵی پانگۆلین کە ئێستا بەرەو لەناوچوون دەچێت و بازرگانیکردن بە ئێسک و پولەکەکانییەوە قەدەغەیە.
پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن نرخی ئەو پولەکانە کە لە تورکیا دەستی بەسەرداگیراوە ٨.٥ ملیۆن لیرەیە، بەڵام بە هۆی بیروباوەڕە کۆنەکانەوە لە وڵاتانی ئاسیا بە شیفا لە قەڵەم دەدرێت، نرخەکەی دەگاتە سێ ملیۆن دۆلار.