Abdullah Shukur
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
ئیسحاق ساغلام بە سەرۆکی گشتی پارتی دۆزی ئازاد (ھودا پار) ھەڵبژێردرا.
سێیەمین کۆنگرەی نائاسایی ھودا پار لە کۆشکی وەرزشی و نمایشی ئاتاتورک ئەنجامدرا.
لە نێو کۆنگرەکەدا ئیسحاق ساغلام تاکە کاندیدی سەرۆکایەتی گشتی ئەو پارتە بوو، بەم پێیەش تەواوی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستھێنا و بە سەرۆکی گشتی ھودا پار ھەڵبژێردرا.
لە دوای دەنگدانەکە، ساغلام وتارێکی بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد و سوپاسی ھەموو لایەکی کرد.
ھەر لە کۆنگرەکەدا، ئەندامانی راوێژکاری و ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئەو پارتە ھەڵبژێردرا.
لە ٢٤ی حوزەیرانی رابردوو، زەکەریا یاپجیئۆغڵو بەھۆی کاندیدبوونی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا دەستی لە سەرۆکایەتی هودا پار کشابووەوە، لەو ماوەیەشدا محەمەد یاڤوز ئەرکی سەرۆکایەتی گشتی ئەو پارتەی بەڕێوە برد.