Adem Demir,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئه‌وه‌ی دووی تشرینی یه‌كه‌م نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست و هاووڵاتیی سعوودی، جه‌مال خاشقجی به مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری چووه کۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ و دیارنه‌ما، تا ئێستاش چاوه‌ڕوانییه‌كانی به‌رده‌م کۆنسولخانهكه به‌رده‌وامه. له‌م نێوه‌نده‌دا چه‌ند به‌رپرسێك به ئوتومبێلی تایبه‌ته‌وه هاتوونه‌ته کۆنسولخانهكه.
راگه‌یه‌ندرابوو كه ژماره‌یه‌ك پۆلیسی سعوودی ره‌وانه‌ی کۆنسولخانهكه كراون.
هاتنی ئوتومبێله‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵخیی له‌به‌رده‌م کۆنسولخانهكهدا دروستكرد.
هاوكات له پێگه‌ی کۆنسولخانهكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی جەمال خاشقجی-یه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له کۆنسولخانه‌ی شانشینی سعوودیه له ئیستانبوڵ، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی تورك له روونكردنهوهكانیاندا وه‌ك سه‌رچاوه نیشانیانداوه و باس له كوژرانی هاووڵاتی سعوودی، جه‌مال خاشقجی ده‌كه‌ن له‌ناو كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رچاوه‌كه به‌توندی ئه‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه‌ی ره‌تكرده‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گوتانه كراوه كه ئایا به‌ڕاستی له لایه‌ن به‌رپرسی توركه‌وه كراون یاخود لێی ئاگادارن، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه شاندی ئه‌منیی كه له به‌رپرسانی سعوودی پێكهاتووه له‌سه‌ر داوای لایه‌نی سعوودی و به ره‌زامه‌ندی لایه‌نی توركی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لێكۆڵینه‌وه له‌بێ سه‌روشوێنبوونی هاووڵاتی سعوودی، جه‌مال خاشقجی رۆژی شه‌ممه هاتووه‌ته ئیستانبوڵ. سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ستیاری شانشین كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئاسایشی هاووڵاتییانی له هه‌ركوێیه‌ك بن".