Hakan Çopur,Kasım İleri,Rewa Mahmood Hasan
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
واشنتۆن-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "ئێس-٤٠٠ەکان رێککەوتنێکە و کۆتایی هاتووە. ئەمریکا دوایین پێشنیازی تایبەت بە پاتریۆت کرد، بەڵام هیچ گرەنتیەک نییە کە فرۆشتنەکەی ئەنجام بدات".
چاوشئۆغڵو کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە واشنتۆنە، لە دیدارێکی هاوبەشی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لەژێر ناوی" ناتۆ یەکی دەخات: لە ٧٠ ساڵەی هاوپەیمانێتییەکەدا" گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرەتا چاوشئۆغڵو ئاماژەی بە پرسی کڕینی ئێس-٤٠٠ەکان لە رووسیاو کڕینی پاتریۆت لە ئەمریکا کرد و گوتی، "ئێس-٤٠٠ەکان رێککەوتنێکە و کۆتایی هاتووە. ئەمریکا دوایین پێشنیازی تایبەت بە پاتریۆت کرد، بەڵام هیچ گرەنتیەک نییە کە فرۆشتنەکەی ئەنجام بدات".
لە بارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە تورکیا ناچارە لەنێوان رۆژئاواو رووسیا یەکێکیان هەڵبژێرێت ناوبراو گوتی، "تورکیا زۆری لێ ناکرێت بۆ بژاردەیەک لە نێوان رۆژئاوا و رووسیادا و تورکیاش خۆی ناخاتە رێگایەکی لەو چەشنە".