Muhammet Ali Kemal
09 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2015
گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن: ''ئێمە لە بەستنی پەیوەندی لەگەڵ عێراقدا هیچ كێشەیەكمان نییە. جا ئەمە لەسەر ئاستی سەركۆمار بێت یان لەسەر ئاستی سەرۆكوەزیران. كاتێك پێویست بكات پەیوەندییەكان خێرا دەكرێن. بەڵام لەئێستادا هەوڵی درووستكردنی قەیرانێكی لەوجۆرە لە ئارادایە، لەوێ ئەم بابەتە بەرەو قەیرانێكی گەورە رابكێشرێت. با جارێ ئەوەتان پێ بڵێم كە ئەمە لەسەر بابەتی بێ نرخ و پووچ بنیاتنراوە. دەتوانم ئەوە بڵێم كە لەپەیوەندییەكانی ئەم چەند رۆژەی دواییدا ئەم بابەتە روون بوویەوە و چووە سەر رێچكەی خۆی''.
گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن: "ئێمە لەسەرەتاوە هەڵوێستی خۆمان لەبارەی رێكخراوەكانی تیرۆریستی راگەیاند، ئەو سیاسیەتە هەڵەیە كە بە رێكخراوێكی تیرۆریستی دەڵێت خراپ و بە رێكخراوێكی تیرۆریستی دیكە دەڵێت باش. ئەخلاقییەن ئەم كارە هەڵەیە. ئێمە ئەو هەستیارییەی نیشانمانداوە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش هەمان ئەو هەستیاریەشمان هەیە بەرامبەر بە پەكەكە. سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەكەكەش چاوەڕوانی هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەكەین".