ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''ئایا کێ تێچووی دووبارە بنیاتنانەوەی مووسڵی وێرانە، بۆ ئەوەی دانیشتوانەکەی تێیدا نیشتەجێببنەوە، دەدات؟''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی ٢٢ەمین کۆنگرەی نەوتی جیهاندا کە لە ناوەندی کۆنگرەی ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسی لەوەکرد کە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق لە کۆتایی نزیکبووەتەوە و ئەو روونکردنەوەیەی کە دوێنی بڵاوکرایەوە کە مووسڵ پاککراوەتەوە، بە راستی دڵخۆشی کردووە و گوتی: "بەڵام ئەو دۆخەی کە مووسڵی تێدایە و ئەو ئاستەی شارەکەی پێگەیشتووە زۆر گرنگە و لە ئێستادا مووسڵێکی وێرانە بوونی هەیە".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: ''ئایا کێ تێچووی دووبارە بنیاتنانەوەی مووسڵی وێرانە، بۆ ئەوەی دانیشتوانەکەی تێیدا نیشتەجێببنەوە، دەدات؟'' و رایگەیاند ''لەم قۆناغەدا لەبەرچاوگرتنی یەکپارچەیی خاکی عێراق تا دێت گرنگی زیاتری دەبێت. مەرجی ئاشتی هەتا هەتایی ئەوەیە کە ئەو چین و توێژانەی کۆمەڵگەی عێراق کە پەراوێزخراون بخرێنەوە نێو سیستمی سیاسیی و ئابووریی ئەو وڵاتە. بابەتەکانی هاوشێوەی خۆ بەدوورگرتن لە هەوڵە تاکلایەنەکانی گشتپرسیی، کەمکردنەوەی کاریگەریی هێزە نەتەوەییەکان و کۆتاییهێنان بە بوونی پەکەکە، هۆکاری دیارییکەری داهاتووی عێراقن. هاویشتنی هەر هەنگاوێک کە کێشەی نوێی لێبکەوێتەوە لە کاتێکدا عێراق هێندەی پێویست نەهامەتی هەیە، جگە لە خۆشکردنی ئاگری ناسەقامگیریی هیچی دیکە نییە. لە جێگەی خۆیدا دەبێت ئەگەر بێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆچوونی خۆیان لەوبارەیەوە بە دەنگی بەرز بە عێراقییەکان بڵێن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''لە سایەی هەموو ئەو کارانەماندا، تورکیا کە خاڵی بە یەکگەیشتنی شارستانێتییەکانە، ئیتر لە لایەن شارەزایانی بواری وزەوە بە 'هێڵی ئاوریشمیی وزە' ناودەبرێت. وڵاتەکەمان لە رێگەی ئەو توانایانەی بە دەستییەوەیەتی، لە هەوڵدایە وزە بۆ سەرچاوەی ئاشتی و خۆشگوزەرانیی نەک وێرانکاریی، گرژیی و ناکۆکی بگۆڕێت''.
گوتیشی: "له پێناو بهردهوامیی گهشهی توركیادا، پێویسته وابهستهبوون به دهرهوه كهمبكرێتهوه و سوودوهرگرتن له سهرچاوه ناوخۆییهكان بۆ بهرزترین ئاست بهرزبكرێتهوه. دابینكردنی وزهی پێویست له 10 ساڵی ئایندهدا كه بۆ دوو هێنده بهرزدهبێتهوه، به خستنهكاری ئهو 50 ههزار مێگاواتهدا تێدهپهڕێت كه بڕیاره ساڵی 2023 تهواو بكرێت. له ئێستادا بۆ ئهمه لهژێر شهش ناونیشانی جیاجیادا كاردهكهین".
دواتر ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد لەماوەی یەک بۆ یەک سەدە و نیوی رابردوودا، رێگەی بەهێزبوونی وڵات بریتی بووە لە سەرچاوەکانی وزە، یان بوون بە خاوەنی سەرچاوەکانی وزە و رایگەیاند: ''لەگەڵ ئەمەدا، هاوکات بە هۆی هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو سەرچاوانەی وزە، ناوبەناو جەنگی ناوخۆ، کودەتا، داگیرکاری ئەنجام دراوە. بە داخەوە لە بری ئەوەی نەوت و گازی سروشتی ببێتە سەرچاوەی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو ناوچانەی خاوەنین، بۆتە هۆی جەنگ و خوێنڕشتن. ئێمە وەک تورکیا هەر لە سەرەتاوە پارێزگاری لەوە دەکەین کە دەبێت ئەم سەرچاوانە ببنە هۆکاری خۆشگوزەرانی مرۆڤایەتی".
لەدرێژەی گوتەکانیشیدا گوتی: ''دەستمان بە خێراکردنی وەبەرهێنانەکانمان لەبواری وزەی ناوەکییدا کردووە. لەگەڵ دەستبەکاربوونی هەریەک لە وێستگەکانی ئاککویو و سینۆپ بۆ بەرهەمهێنانی وزە، لانیکەم لەسەدا ١٠ی پێداویستیی وزەی وڵاتمان دابیندەکەین. لە رێگەی دابینکردنی سەرمایەی نیشتمانیی بۆ پرۆژەی ئاککویو، کە لەگەڵ رووسیادا ئەنجامی دەدەین، زۆر زیاتر رۆژەکەمان بەهێز کرد. خوازیارین لە کورتترین ماوەدا دەست بە بنیاتناننی پرۆژەی سینۆپ بکەین. لەدوایین کۆبوونەوەی G-20دا ئەمەمان بە شێوەیەکی تێروتەسەل لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن باس کرد. تەنانەت کارەکانی بنیاتنانی پرۆژەی وێستگەی سێیەمی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمیمان هەر لە ئێستاوە دەستپێکردووە''.
سەبارەت بە ئاسایشی خستنەبازاڕ سهركۆماری توركیا رایگەیاند "به ئامانجی دهستهبهركردنی چارهسهرێكی ریشهیی بۆ ئاسایشی خستنهبازاڕهوه، سیستمێك دادهنێین كه ساڵانه لانیكهم رێژهی سهدا 20ی ئهو گازه سروشتییهی بهكاردهبرێت عهمباربكهین. یهكێك له تازهگهرییه سهرنجڕاكێشهكانیش، بهرزكردنهوهی رێژهی به خۆماڵیكردنی تهكنهلۆجیاكانی بواری وزهیه. سوورین لهسهر ئهوهی توركیا بكهینه وڵاتێكی بهرههمهێنی ئهو تهكنهلۆجییانهی كه باجیان بهرزه".
پاشان گوتی: "ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکانی وزەدا دروستیان کردووە، لەسەر هەموومانی پێویست کردووە کە دەبێت هاریکاری یەکتر بکەین. ئاسایشی سەرچاوەکانی وزە، پەیوەستە بە لەناوبردنی رێکخراوە تیرۆریستیەکان. ئێمە وەک تورکیا باجی زۆرمان داوە لەو بوارەدا. ئەو بەرەنگاریەی ئێمە کردوومانە پەیوەستدارە بە ئاسایشی وزەی جیهانی و ئاسایشی میللیمان. با کەس چاوەڕێی ئەوە نەکات کە تورکیا بێدەنگ بێت بەرامبەر رووداوەکانی چواردەور و سنوورەکەی. لە دەرەوە و ناوەوەی سنوور چی پێویست بێت بۆ ئاسایشی وڵات و میللەتەکەمان بێ ئەوەی مۆڵەت لە کەس وەربگرین ئەنجامی دەدەین، دەبێت هەموو کەس ئەمە بزانێت".
لەبارەی کێشەی قوبرسیشەوە ئەردۆغان دوا و رایگەیاند ''بە داخەوە هەفتەی رابردوو لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەلێکی گەورە لە دەستدرا. سەرەڕای هەموو هەڵوێستە بنیاتنەرەکانی ئێمە و قوبرسی تورکی، بە هۆی هەڵوێستی نەرێنی لایەنی رۆمییەوە، گرژییەکانی دوورگەکە جارێکی دیکە بە چارەسەرنەکراوی مانەوە و ئەوەش مایەی نیگەرانیی ئێمەیە. لە کاتێکدا کە هەڵوێستی لایەنەکان ئەوەندە روونە، ناکرێت تێگەیشتن بۆ ئەو هەنگاوە نابەرپرسیارێتییانەیەی بەشی رۆمی دوورگەکە کە لە رێگەی کۆمپانیاکانی وزەوە ناوێتی، نیشان بدرێت. لەچوارچێوەی دادپەروەریی، مافداریی و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا، سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن هی هەموو لایەنەکانی دوورگەکەیە. چاوەڕوانیمان لە هەموو لایەنەکانی ناو پێشهاتەکانی قوبرس هەیە کە خۆیان لە هەنگاوی ئەوتۆ کە دەبێتە مایەی گرژیی زیاتر، بە دووربگرن''.
news_share_descriptionsubscription_contact

