ریزە
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شارەكەی ریزەی باكووری توركیا، لە رێورەسمی كردنەوەی قوتابخانەیەكدا گوتەیەكی پێشكەشكرد.
ئەردۆغان جەختی لەوەكردەوە كه توركیا لەم 12 ساڵەی كۆتاییدا سەقامگیرترین ساڵانی مێژوویی تێپه‌ڕاندوه. له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و لەجیھانیش لە بواره‌كانی ئابوری، سیاسەتی دەرەوە، دیموكراسی و گەشەدا وەكو ئەستیرەیەك درهوشاوەتەوە.
سەركۆمار ئەردۆغان له قسه‌كانیدا گوتی: "كەشوھەوای برایەتی و سەقامگیری وڵاته‌كه‌مان بۆ ھەندێك لایەن ناخۆشە. نایانەوێت توركیا گەشەبدات و پەرەبستێنێت."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكرد كه پڕۆسەی چارەسەری لە توركیا پڕۆژەی بونیاتنانی برایەتییە و بەرھەمی هه‌بووه و گوتی: "ئەم 77 ملیۆن كه‌سه‌ی توركیا چەند یەكتر له‌باوه‌ش بگرن و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتری بن، ھەندێك كەس پێیان ناخۆش دەبێت. بە ژمارەیەك بیانوی بێ مانا و بێ بنەما و بە بوختان، دەیانەوێ سەقامگیری توركیا تێك بدەن. ویستیان بە رووداوەكانی گەزی كۆڵانەكان تێك بدەن سەركەوتوو نەبوون. لە 17 تا 25ی كانوونی یەكەم ھەوڵی كودەتایاندا، بەڵام هه‌ر سەرنەكەوتن. ئێستاش بە بیانووی پشتگیریكردنی كۆبانێ توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ھێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئارامی، سەقامگیری، كەشوھەوای برایەتی توركیا."
سەركۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "200 ھەزار كه‌س له برا كورده‌كانی خەڵكی كۆبانێ پەنایان هێناوه‌ته به‌ر توركیا و ئێمه‌ش باوەشی خۆمان بۆ ئەوان كردەوە. كاتی لە پەرلەمانی توركیا دەنگدانی مۆڵەتی سەربازی بۆ سوریا و عێراق به‌ڕێوه‌چوو، ھەندێك لایەن پشتگرییان نه‌كرد، ئێستا داوای چی دەكەن؟ یەكێكی دیكەش ئێستا دەڵێ (با تەنیا بۆ كۆبانێ مۆڵەتێكی سەربازی ئامادە بكەین) باوەڕ بكەن ئەمانە خەمێكیان نییه به‌ناوی میللەت، ئاڵا، نیشتمان یاخود دەوڵەت، تەنیا خەمیان دروستكردنی ئاژاوەیە."
ئەردۆغان بەبێ ھێنانی ناو رەخنەی توند لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و ھەدەپە، بهدەپە گرت و گوتی: "لەلایەك خه‌ڵكی بۆ شاخ ده‌ڕفێنن، لەلایەك وەبەرھێنانی ناوچەكە رادەگرێ و دواتر دەڵێ (توركیا كوردەكان فەرامۆش دەكات)، لە راستیدا فەرامۆشكار ئەوانن. ئەوه‌ی كە خیانەت و ناپاكی لە كورد دەكات، ئەوانن."