تاران
بەپێی ھەواڵێكی ئاژانسی فەرمی ئێران(ئیرنا)، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتولڵا خامەنەیی، بەبۆنەی جەژنی قوربان و جەژنی "غدیر خم"، بڕیارنامەی لێبوردن و كەمكردنەوەی سزای ھەزارو 256 زیندانی لە ئێران واژوو كرد.
لەبارەی بڕیارەكە بەشێك لە زیندانییەكان بەتەواوی لێبوردنیان بۆ دەركراوە، بەڵام ئاماژە بە تاوانەكانیان نەكراوە.
شیعەكان، بە پێی رۆژمێری كۆچی لە رۆژی ١٨یەمینی مانگی زولحەج یادی جەژنی غدیر خم دەكەنەوە كە بە باوەڕی ئەوان لەو رۆژەدا پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی عەلی كردووە بە جێنشینی خۆی.