Salih Bilici
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە میانی گوتارەکەیدا سەبارەت بە دۆخی خۆرهەڵاتی فورات لە سووریا کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی تێدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی:
"پێکهاتەی تیرۆر لە خۆرهەڵاتی فوراتیش لەناودەبەین. لەوباریەشەوە ئامادەکارییەکانمان، پلانەکانمان و پرۆگرامەکانمان تەواوکردووە. تەنانەت لە رۆژانی رابردوودا دەستوەردانی کردەییمان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی دەستپێکردووە. لە داهاتوویەکی نزیکدا بەئۆپەراسیۆنی گشتگیرتر و کاریگەرتر هەڵدەکوتینە سەر تیرۆریستان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵێک لە ئارادایە بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و گوتی:
"ههرگیز رێگه بهوانه نادهین له لایهكهوه به هاندانی رژێم و له لایهكهی دیكهوه به هێنانهوه ئارای داعش دیسانهوه دهیانهوێت سووریا نوقمی خوێن و ئاگر بكهن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر رایگەیاند "لەنێو شەهیدبووندا، شەهیدبوون بە فیشەک و شەهیدبوون لە رێگەی رەقبوونەوەش هەیە. لەئێستادا سەرجەم پێداویستییەکانی سەربازانی ئێمە، هەر لە جلوبەرگەوە تا کیسەی خەو، خۆراک و تا دەگاتە پۆستاڵەکانیشیان، ئەو پێداویستییانەن کە لە مۆدێرنترین سوپاکانی جیهاندا بەکاردەهێنرێن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئێمه بهكردهوه یادی دامهزراندنی كۆمارهكهمان دهكهینهوه، نهك بهقسه".