Ilkay Guder
13 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "کێشەی ئەمڕۆی تورکیا کێشەی تیرۆرە کە زۆر وڵاتی دیکەی جیھان بەدەستیەوە بێزار بوون. کێشەی کورد نییە. پێویستە ئەمە بە باشی روونی بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە ئەم بەناو روشنبیرانە ھانوون باس لەوە دەکەن کە دەوڵەت کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە. ئەی بەناو رووناکبیرەکان ئێوە لە تاریکیدان. رووناکبیر نین. ئێوە ئەوەندە تاریک و نەزانن کە نازانن باشووری رۆژھەڵات و رۆژھەڵات لە کوێیە، بەڵام ئێمە ئەو ناوچانە وەک رێگەی ماڵی خۆمان شارەزاین".
ئەردۆغان گوتی: "لێرەوە پەیامێک بۆ تورکیا و گشت جیھان دەنێرن. تورکیا ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ ھاووڵاتیانی کورد نییە. واتا لە تورکیا کێشەیەکی وەک کێشەی کورد لە ئارادا نییە. وەک لایەنەکانی دیکە رەنگە برا کوردەکانم لە ناوچەکانی خۆیان کێشەیان ھەبێت، ئێمە لەگەڵیان دادەنیشین و چارەسەری دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "رووسیا بەرەنگاری داعش نابێتەوە. بە پێچەوانەوە رووسیا لە ئێستادا لە لازقیە و دەوروبەری سەرقاڵی دروستکردنی بنیاتنانی شوێنێکە بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سووریا. ھاوکات بەردەوامیشە لەسەر ھێرشکردنە سەر تورکمانەکانی ناوچەکە".
لەبارەی ئێرانەوە، ئەردۆغان گوتی: "ئێران لەسەر بنەمای مەزھەبگەرایی و گۆڕینی بە شەڕ و پێکدادان، ھەوڵی ھەڵگیرساندنی قۆناغێکی مەترسیدار و نوێ دەدات. ئێران بە ئەنقەست پەیوەندی لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی کەنداو ئاڵۆز کرد. ئەوەش بەشێکە لە ستراتێژییەکە".
لەبارەی پێکھاتەی ھاوتەریب، ئەردۆغان گوتی: "پێکھاتەی رێکخراوی تیرۆر دژی وڵاتەکەمان لە لایەن دەزگای ئاسایشی میللی چالاکییەکانیان تۆمار دەکرێت و ھیچ نەرمییەک دەربارەی ئەو شەبەکە خراپە نانوێنین".
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتی: "پێکهاتەی هاوتەریب خاوەنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئەو قوتابخانانە نییە کە درووستی کردووە. گشت ئەمانە بە ئیمکانیاتی وڵات و گەل دروست کراوە. بۆیە پێویستە ئەم نرخانە دووبارە بۆ وڵات و گەل بگەڕێتەوە کە گەل و وڵات خۆیان خاوەنین. لەوبارەیەوە بە تایبەتی داوا لە حکوومەت و وەزارەتی پەروەردەمان دەکەم گرنگی بەم بابەتە بدەن".
ئەردۆغان لە درێژەدا گوتیشی: "کێشەی ئەمڕۆی تورکیا کێشەی تیرۆرە کە زۆر وڵاتی دیکەی جیھان بەدەستییەوە بێزار بوون. کێشەی کورد نییە. پێویستە ئەمە بە باشی روونی بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە ئەم بەناو روشنبیرانە ھانوون باس لەوە دەکەن کە دەوڵەت کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە. ئەی بەناو رووناکبیرەکان ئێوە لە تاریکیدان. رووناکبیر نین. ئێوە ئەوەندە تاریک و نەزانن کە نازانن باشووری رۆژھەڵات و رۆژھەڵات لە کوێیە، بەڵام ئێمە ئەو ناوچانە وەک رێگەی ماڵی خۆمان شارەزاین".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند کە ئەگەر بۆ ھەموو شوێنێکی رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو فڕۆکەخانە، زانکۆ و بۆ گشت ناوچەکان مزگەوت و قوتابخانە دروست کرابێت ئەوە بە روونی دەردەکەوێت کە چەند بایەخ بە کوردانی ناوچەکە دراوە.
ئەردۆغان روونیشی کردەوە کە لە ئێستادا پەکەکە بە زۆرەملێ ھاووڵاتیان لە ماڵەکانیان دەردەکەن و لەوێوە تونێل دروست دەکەن و پاشان کرداری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
ھاوکات سەرکۆماری تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ھیچ کەسێک باسی یاسین بۆرو ناکات و گوتیشی: "چییان دەکرد ئەمانە دەزانن؟ کەسێک کە گوشتی قوربانی دابەش دەکرد لە نھۆمی سێیەوە خستیانەخوارەوە و پاشان بە ئۆتۆمبێل بەسەریدا تێپەڕ بوون. کێ بەرپرسیاری رووداوەکانی ٦-٧-٨ی تشرینی یەکەمە؟ کێ برا کوردەکانمانی رژاندە سەر شەقامەکان و بەھۆیەوە بووە ھۆی مردنی ٥٠ کەس؟ رووناکبیرەکان لە کوێ بوون، بەناو رووناکبیران دەنگتان دەرچوو؟ ھەستان ئیدانەی ئەم کردەوانە بکەن؟"