Sibel Kurtoğlu,Muhammet Ali Kemal
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێمە نەھاتووین ببینە گەورەی ئێوە، ھاتووین ببینە خزمەتکارتان و بە خزمەتەکانەوە لەپشتتان بووین. ئەوەی کە ئەم ناوچەیەی (کارتاڵ) کردووەتە شارۆچکە ئێمەین".
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "لەم قۆناغەدا دوو پرۆژەی گرنگمان ھەیە؛ یەکێکیان باخچەکانی گەل و ئەوی دیکەیان شوێنی خوێندنەوەی رۆژنامەیە بۆ گەل. ئیشائەڵڵا باخچەیەکی جوانی گەل بۆ کارتاڵمان دروستدەکەین، جگە لەوەش شوێنێکی جوانی خوێندنەوەی رۆژنامە بۆ گەل بنیات دەنێین. ئێمە بنیاتی دەنێین و ئەوان دەیڕووخێنن. ئەوان تیمی رووخاندن و ئێمە تیمی بنیاتنانین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.