Abdullah Shukur
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رەخنەی توندی لە دەسەڵاتی ئەڵمانیا گرت بەوەی کە رێگریان لە بەشداری وەزیرانی تورکیا لە کۆبوونەوەی جەماوەری تایبەت بە گشتپرسی لەو وڵاتە کردووە. گوتیشی: "رێگە نادەن لە ئەڵمانیا ھاوڕێیانمان وتار پێشکەش بکەن. واتە ئێوە وادەزانن بە رێگری کردن لەمە، دەنگەکانی ئەڵمانیا بۆ ریفراندۆم لە "بەڵێ" وە دەگۆڕێت بۆ "نەخێر"؟ ئەی ئەڵمانیا، ئێوە دوور و نزیک پەیوەندیتان بە دیموکراسییەوە نییە. ئەم کردارەی ئێستای ئێوە ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ کردەوەکانی نازی لە رابردوودا نییە. ئەمەش بەم شێوەیە بزانن.
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دیموکراسی و ئافرەت لە شاری ئیستانبوڵ وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند کە ئەڵمانیا رێگری لە دوو وەزیری تورکیا کردووە کە دەیانویست بانگەشە بۆ بەشداریکردنی هاووڵاتیانی تورک لە گشتپرسی ئەنجام بدەن.
ئەردۆغان گوتی: "رێگە نادەن لە ئەڵمانیا ھاوڕێیانمان وتار پێشکەش بکەن. واتە ئێوە وادەزانن بە رێگری کردن لەمە، دەنگەکانی ئەڵمانیا بۆ ریفراندۆم لە "بەڵێ" وە دەگۆڕێت بۆ "نەخێر"؟ ئەی ئەڵمانیا، ئێوە دوور و نزیک پەیوەندیتان بە دیموکراسییەوە نییە. ئەم کردارەی ئێستای ئێوە ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ کردەوەکانی نازی لە رابردوو نییە. ئەمەش بەم شێوەیە بزانن.
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەمانە بەم دەستەواژانە ناڕەحەت دەبن. ئایا بۆچی ناڕەحەت دەبن. ئەوەی کە دەیکەن ئەمەیە. ئێوە لەلایەک وانەی دیموکراسی بە ئێمە دەدەن و لەلایەکی دیکەش رێگری لە وتاری وەزیرەکانمان دەگرن. ئەگەر ئێوە باسی دیموکراسی دەکەن دەبێت مافی ئەمەش بدەن. دەبێت بزانن چۆن رێز لە بۆچوون و بیرکردنەوە بگرن. ئێمە ئەمانە شەرمەزاری جیھان دەکەین. ئێمە ئیتر نامەنەوێت جیھان نازی ببینین. نامانەوێت کردەوەکانی ئەم رژێمە فاشیستە ببینین. ئێمە واماندەزانی کە ئەڵمانیا ئەم شتانەی تێپەرداوە بەڵام بەھەڵەداچووین. دیارە ئارەزووی نازییەت دووبارە سەریھەڵداوەتەوە. ئەمڕۆ لە رۆژنامەیەک خوێنمەوە نازانم تا چەند راستە، بەڵام یەکێتی شارەوانییەکانی ئەڵمانیا لێدوانی داوە بەوەی کە کارەکەیان خستووەتە سەر بەرپرسیارێتی ئەوان کەچی بڕیارەکە لەسەرووی ئەو شارەوانیانەوە دراوە".