Rewa Mahmut Hasan
02 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2016
ئابوجا
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای ئەوەی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئابوجای پایتەختی نێجیریا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە محەمەد بوخاری کۆبوویەوە، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ئەوەی بێتاقەتمان دەکات، سەیری عێراق دەکەین، سەیری سووریا دەکەین، سەیری نێجیریا دەکەین، سەیری یەمەن دەکەین. ئەوەی دەکوژێت دەڵێت ئەڵاهوئەکبەر، ئەوەشی دەمرێت دەڵێت ئەڵاهوئەکبەر چونکە تیرۆر ئایینی نییە و نەتەوەی نییە. هەرگیز پاڵپشتی ئەوە ناکەین کە جیاکاری لە نێوان رێکخراوەکانی تیرۆریستیدا بکرێت. پەیوەستدارکردنی گرووپێکی تیرۆریستی بە ئایینێک، یاخود نەتەوەیەکەوە تەنیا لە تیرۆریستان دەوەشێتەوە".