Mazın Asad
02 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2016
ئەنقەرە
پاش کۆبوونەوی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو و سەرۆکوەزیرانی کۆماری قوبرسی باکوور، عومەر کاڵیۆنجو، لە کۆشکی چانکەیا ھەردوو سەرکردە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد.
داودئۆغڵو لەبارەی روونکردنەوەی وڵاتی قوبرسی رومەکان سەبارەت بە پەسەند نەکردنی رێککەوتنی دابینکردنی ئاو بۆ قوبرسی تورکی رایگەیاند: "بێگومان وڵاتێک کە نایناسین پەیوەندیمان بە بۆچوونیان نییە. بۆیە پێویستە بو گوتنی ئەمە دەکات. لە راستیدا ئەمە پێناسەی بیرۆکەیەک دەکات، ھەرچەندە ئێمە زمانێکی ئەرێنی لە بەرامبەریان بەکار دەھێنین، ئەوان دەڵێن ئەم رێککەوتنە پەسەند ناکەین. جا پەسەندی بکەن یان نەیکەن چی دەبێت. با پەیوەندی بەوانەوە نەبێت".
سەبارەت بە پرسی ھەردوو رۆژنامەنووس جان دوندار و ئەردەم گول، داودئۆغڵو گوتی: "ئەگەر ئاماژە بەو پرسە بکرێت ئەوە بە راشکاوی چالاکی سیخوڕی دژی کۆماری تورکیا، حکوومەت و گەل بەڕێوە چووە. لەوبارەیەوە ھەوڵ دەدەن رووداوەکە بۆ لایەکی دیکە رابکشێرێت. ھەموو ئەوانەی خاوەنی ھەڵوێستی خۆیانن پێویستە ئەم راستییە بزانن".
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەش دا کە دادگای دەستووریی لەبارەی پێشێلکاری مافی دوندار و گول بڕیاری داوە و بۆیە نابێت پێش قۆناغی دادگاییکردن سەردانی دادگای دەستووریی بکرێت و گوتیشی: "لەگەڵ بەردەوامیی پرسەکە نیشاندانی وەک بابەتی ئازادی راگەیاندن، دەستێوەردانە لە پرسی دادگاییکردنەکە".
-"دەتوانرێت رەخنە لە دەزگاکان بگیرێت"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا روونیشی کردەوە کە ھەموو کەسێک مافی رادەربڕین و رەخنەگرتنی لە بڕیارەکانی دادگای دەستوریی ھەیە و زیاتر گوتیشی: "ھەروەک چۆن سیاسەتمەداران رەخنەیان لێ دەگیرێت، بە ھەمان شێوە دەتوانرێت رەخنە لە بڕیاری گشت دەزگاکان بگیرێت. بۆیە پێویستە روونکردنەوەکانی بەڕێز سەرکۆمار بەم شێوەیە ھەڵسەنگاندنی لەبارەیەوە بکرێت".
"رێگە نادەین"
داودئۆغڵو لەبارەی بانگەوازی دەمیرتاش بۆ رێپێوانی نایاسایی لە شارۆچکەی سووری دیاربەکر بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکان دژی پەکەکە گوتی: "بابەتی ئەوان ھەماھەنگیکردنە لەگەڵ تیرۆریستان بۆ ئەوەی تورکیا بەرەو پشێوی ببەن، رێگە بەو کارە نادەین. جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە کە بە تێپەڕبوونی کات ھەموو دەبینن چەندە جددین لە گوتەکانمدا. تاوەکو تاکە چەکدارێک لەوێ بمێنێت، کارەکانی پێویست لەوبارەیەوە بەردەوام دەبێت".