Rewa Mahmut Hasan,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
له 31مین كۆبوونه‌وه‌ی موختاره‌كان كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
سه‌باره‌ت به بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه له دراوی بیانییه‌وه بۆ لیره‌ی توركی ئه‌ردۆغان گوتی: ''هاووڵاتییانمان هاتن روویان کردە لیرەی تورکی، هەرکەسێک لەهەر شوێنێک چی دۆلاریان پێ‌بوو گۆڕییانەوە و کردیانە لیرەی تورکی. سوپاسی میللەتەکەم دەکەم. سوپاسی هاووڵاتییانم دەکەم. هەر ساغ بن. هەرچییەکیان بەدەستەوە هەبوو چوون گۆڕییانەوە بە لیرەی تورکی. لەو بڕوایەدام کە سووردەبن لەسەر ئەمە''.
ئه‌ردۆغان، باوه‌ڕی خۆی نیشان دا به به‌رده‌وامی پێداگریی له‌و باره‌یه‌وه و، گوتی: "هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گوتم 'ئه‌گه‌ر به‌ته‌نهاش بمێنمه‌وه'، ده‌ستبه‌جێ له تویته‌ر تویتەکان دابارین. خودا له گه‌له‌كه‌م رازیبێت. لهتویتەكانیاندا پێیان گوتم 'به‌ته‌نها نیت'. ئێستاش ده‌ڵێم، ده‌زانم كه به‌ته‌نها نیم و به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌زانم كه هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌م فشارە ده‌بینه‌وه و به‌ها بۆ لیره ده‌گێڕینه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ئاماژەی بەوەش دا کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی کە توركیا هه‌ڵمه‌تێكی جددی له سووریا و عێراق ئه‌نجامداوه، خه‌ریكه په‌رله‌مان هه‌نگاوی نوێ بنێت له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌باره‌ت به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاری گرنگی داوه و گوتی: "له‌م رۆژانه‌دا بۆ جارێكی دیكه چه‌كی ئابوورییمان رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها گوتی: "ده‌بینین و ده‌زانین كه بازاڕ سستییه‌كی پێوه ده‌بینرێت. باش ده‌زانین ئه‌م سستییه جگه له هۆكاره دیاره‌كان، له فاكته‌ره ده‌روونی و هه‌وڵه تێكدهرانهكانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له راستیشدا ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌ك بكه‌ین، هۆكارێكی به‌رجه‌سته بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوه بیانییه‌كان به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی نابینین. رووبه‌ڕووی دۆخێكی ده‌ستكرد بووینه‌ته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دراوه‌كان. ئێمه‌ش وه‌ك هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كێشانه‌دا، له‌پاڵ هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بانگه‌وازمان له گه‌ل كردووه بۆ هاوكارییكردنی ده‌وڵه‌ت. گوتمان دراوه بیانییه‌كانی ژێر سهرینهكانتان بگۆڕنه‌وه به لیره‌ی توركی. ئه‌گه‌رنا بیكه‌ن به زێڕ. با وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به پاره ئێمه بكڕنه‌وه، به‌م جۆره بده‌ینه‌وه".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا ئەردۆغان دڵنیایی دایە هاووڵاتییانی تورکیا کە ئەم قۆناغەش بە بێ زیان تێپەر دەکەن و مژدەیان دەداتێ و رایگەیاند "لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ چەند وڵاتێک‌دا بە دراوی ناوخۆیی مامەڵەی بازرگانی دەست پێ دەکەین".