Alper Atalay
30 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی، "مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣، وادەی ھەڵبژاردنە لە تورکیا. بڕیارمان وەکو ھاوپەیمانی جمھور، ئەم رێککەوتەیە کە رامانگەیاندووە".
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی، "ئەگەر تەنھا کێشە لە بابەتی ئەو درۆ و بوختانانەى زاتەکەی سەر جەھەپە بێت، ئەوە دەڵێین 'لێی ناگیرێت' بەڵام ئەم پرسە بووەتە کێشەیەک کە تادێت لە مێدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گەورە دەبێت".
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بووەتە گرنگترین سەرکێشیی بڵاوکردنەوە و ئەم کێشەیە تەنھا لە تورکیا نییە و گوتی، "لە ئەورووپاوە بۆ ئەمریکا، ھەموو شوێنێک کە بە دیموکراسی بەڕێوەدەبردرێت، گەنگەشەی ئەم کێشەیە دەکەن و بەدوای رێگەچارەیەکی بۆ دەگەڕێن. تەنانەت لە چەندین وڵاتدا یاسای تایبەتیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ھەڕەشەیە دەرکردووە".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوانیش پێویستە بەزووترین کات ھاوشێوەی وڵاتە پێشکەوتووەکان ئەو ھەنگاوە یاساییانەی بگرنەبەر و گوتی، "سەرباری ئەوە ئەم کێشەیە لە وڵاتەکەمان بەدەست ھزرێک کە پرە لە کودەتا، خۆسەپاندن، دژایەتی بەھاکانی گەل و وەبەرھێنان، مەترسیدارتر دەبێت".
ئەردۆغان لە وەڵامی دەنگۆکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دوای شەش مانگی دیکە، گوتی، "مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣، وادەی ھەڵبژاردنە لە تورکیا. بڕیارمان وەکو ھاوپەیمانی جمھور، ئەم رێککەوتەیە کە رامانگەیاندووە. ئەم کارە ئاوھا کارێکی ئاسان نییە. چی لە مێشکتاندایە بیکەن، شتێکی وەھا بوونی نییە".