İsmet Karakaş,Serdar Açıl
30 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
ئەنقەرە-AA
دادگای باڵای تورکیا، لە چوارچێوەی دۆسیەی پیلانگێڕی لێکۆڵینەوەی ''سەلام تەوحید''ی فەتۆ، دەربارەی ٥٥ دادوەر و داواکاری گشتی پێشوو بڕیاریدا کە تۆمەتبارن بە دەرکردنی بڕیار لەسەر سیخوڕی و گوێگرتنی نایاسایی.
لەو چوارچێوەیەشدا دادوەری پێشوو، وەدات داڵدا کە بڕیاری دەستگیرکردنی سوپاسالاری پێشوو، ئیلکەر باشبوغ-ی دەرکردبوو، بەتۆمەتی ئەندامێتی فەتۆ بە هەشت ساڵ و نۆ مانگ زیندانی سزا درا.
بەهەمان شێوە داواکاری گشتیی پێشوو، سەدرەددین ساریکایا کە سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری میت، هاکان فیدان-ی بۆ لێکۆڵینەوە بانگ کردبوو، بەتۆمەتی ئەندامێتی فەتۆ بە ١١ ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزا درا.
هەروەها دادوەری پێشوو، مەهمەت ئەکینجی کە لە دۆسیەی پیلانگێڕی ''سەلام تەوحید''دا، دۆسیەی ساختەکاری ئەنجامی تۆپی پێی بەڕێوەدەبرد، بەتاوانی ئەندامی فەتۆ سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگی بەسەردا سەپێندرا.
٢٠ تۆمەتباری دیکەی هەمان دۆسیەش بەتۆمەتی "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداردا" بە ماوەی جیاوازی ساڵێک و شەش مانگ بۆ ١١ ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزادران.