Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed
27 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "دەمانەوێت دەریای رەش ببێتە دەریای ئاشتیی. بانگەوازمان بۆ دۆستانی رووسی و ئۆکراینمان دووپاتدەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەرێگای دیالۆگ".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتی: "(پێشھاتەکانی خۆرھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست)، ھەڵسوکەوتە بێ بیرکردنەوەکانی یۆنان، کە بە پشتیوانیی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپا و قوبرسی باشوور، بەر لە ھەموو شت بۆ خۆیان بووەتە مایەی ھەڕەشە و مەترسیی"