Barış Gündoğan
27 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لە زنجیره‌یه‌ك ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و مەتینا باکووری عێراق، چوار تیرۆریستی په‌كه‌كه لە چالاکی خران.
سوپای توركیا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ، سوپای توركیا زنجیره‌یه‌ك ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و مەتینا باکووری عێراق ئەنجامداوە و له ئاکامدا سه‌كۆی چه‌ك و عه‌مباری ته‌قه‌مه‌نی تیرۆریستانی په‌كه‌كه خاپووركراون و چوار چه‌كداریشیان كه له ئاماده‌كاریدابوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه لە چالاکی خران.