Mazın Asad
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
سینۆپ - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "رۆژی ھەینی بۆ فەڕەنسا دەچم. لە فەڕەنسا دووبارە بە ھەمان شێوە تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تورکیا-فەڕەنسا دەکەین".
ئەردۆغان بەشداری لە شەشەمین کۆنگرەی لقی ئاک پارتی لە شاری سینۆپ کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "رۆژی ھەینی بۆ فەڕەنسا دەچم. لە فەڕەنسا دووبارە بە ھەمان شێوە تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تورکیا-فەڕەنسا دەکەین".
ئەردۆغان لەبارەی بڕی نوێی کەمترین مووچە لە تورکیا رایگەیاند: "لە ماوەی ١٥ ساڵدا کەمترین مووچەمان بۆ نزیکەی نۆ ھێندە زیاد کرد و ھیچ کاتێک نەمانخستووەتە ژێر ھەڵئاوسانی ئابوورییەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لەوبارەیەوە گوتیشی: "کاتێک ھاتین(بۆ دەسەڵات) داھاتی تاکەکەسی چی بوو؟ سێ ھەزار و ٥٠٠ دۆلار بوو. ئەوکات کەمترین مووچە ١٨٤ لیرە بوو. ئەمڕۆ داھاتی تاکەکەسی چی لێھات؟ بوو بە ١١ ھەزار دۆلار. بە بەرزکردنەوەی ئاستێکی زۆر، کەمترین مووچە بووە ھەزار و ٦٠٣ لیرە. بۆ ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣ ئەگەر داھاتی تاکەکەسی بۆ ٢٥ ھەزار دۆلار بەرز بێتەوە، ئێوە بیژمێرن کە کەمترین مووچە بە کوێ دەگات".
ئەردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا کاردانەوەی بەرامبەر بە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی نیشان دا و رایگەیاند: "ئێمە ھەرگیز وەک پارتەکانی دیکە نابین. ئێمە ناتوانین وەک پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بۆ بەرژەوەندی خۆی بە ٣ قوروش،پشتیوانی لە دوژمنانی گەل و وڵات بکەین. سوپاس بۆ خوا قەرزاری کەس نین. ئێمە قەرزاری منەتی کەسانی پشت مێدیا، تۆڕەکانی تیرۆر و ئەندازیارانی سیاسەت نین. ئێمە لە سیاسەتدا بۆ بەدەستھێنانی ڕزای حەق و گەل ھەین".
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتی: "گەلەکەمان ھەروەک چۆن لە ١٦ی نیسان(گشتپرسی گۆڕینی سیستەم) ئەوانەی لە سندووق نێشت کاتێک باسی فڕێدانە نێو دەریای ئیزمیریان دەکرد، لە ٢٠١٩یش شکست بەوانە دەھێنێت کە جنێو بە قارەمانەکانی ١٥ی تەمووز دەدەن".