Ramal Abdullah Mahmood
24 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بەپێی ئەو راپرسیانەی کە بەم دواییانە ئەنجاممان داون، رەوشەکە دیاریکراوە. تا دێت خەڵک زیاتر بە 'بەڵێ' دەنگ بە گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور دەدات".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەخشی راستەوخۆی هاوبەشی CNN Türk و D ortak وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا لەبارەی ئەنجامی راپرسییەکان زانیاریی دەدات، ئەردۆغان گوتی: "بەپێی ئەو راپرسیانەی کە بەم دواییانە ئەنجاممان داون، رەوشەکە دیاریکراوە. تا دێت خەڵک زیاتر بە 'بەڵێ' دەنگ بە گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور دەدات. ئێمە دەمانەوێت زیاتر لەسەدا ٦٠ ی دەنگەکان بە بەڵێ بدرێت".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی "کە ئایا پێشبینی دەکەن رێژەی لە سەدا ٥٢ زیاتری دەنگەکان دەهێنین؟ ئەردۆغان گوتی: "بەڵێ زۆر زۆر لەو زیاتر دەهێنین".