Sangar Hamad Azeez
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا فکری ئشک، لەبارەی وێنەگرتنی سەربازانی رووسی شانبەشانی چەکدارانی یەپەگە رایگەیاند: "بەداخەوە ئەو دیمەنانە مایەی دڵگرانییە. یەپەگە باڵی سەربازی پەکەکەیە لە سووریا. کاری هاوبەشی یەپەگە لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا، لەلایەن تورکیاوە مایەی قبووڵکردن نییە".
دوای بەشداریکردنی لە رۆژی نیشتیمانی پاکستان لە هوتێلی "JW Marriott" لە ئەنقەرە لە کاتی هاتنە دەرەوەی وەزیری بەرگری تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە.
لەبارەی وێنەگرتنی سەربازانی رووسی شانبەشانی چەکدارانی یەپەگە، ئیشک گوتی: "بەداخەوە ئەو دیمەنانە مایەی دڵگرانییە. یەپەگە باڵی سەربازی پەکەکەیە لە سووریا. کاری هاوبەشی یەپەگە لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا، لەلایەن تورکیاوە مایەی قبووڵکردن نییە".
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی بڕیاری نەفڕۆشتنی چەک لە لایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بە تورکیا، وەزیری بەرگری تورکیا گوتی:" چاوەڕوانین ئەڵمانیا بە ژیرانە بڕیار بدات. واتە بەداخەوە بینینی چەکی ئەڵمانی لەدەستی تیرۆرستانەوە و خۆدزینەوەی ئەڵمانیا لە بابەتەکە و لە بەرامبەردا نیشاندانی گەمارۆی چەکی ئەڵمانیا لەسەر داواکارییەکانی تورکیا قبووڵ ناکرێت".