Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وێڕای ئاماژەدان بەوەی سەرکۆماری هەشتەمی وڵاتەکەی، تورگوت ئۆزاڵ، رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ژیاندنەوەی دیموکراسییدا لەساڵی هەشتاکاندا لە تورکیا، جەختی لەوەکردەوە ئۆزاڵ خاوەنی جێیەکی تایبەتییە لە دڵی گەلدا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە٢٤ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تورگوت ئۆزاڵدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئۆزاڵ یەکێک بووە لەو پیاوانەی دەوڵەت و سیاسییە هەڵبژاردانەی کە گەل پێی گەیاندووە و بەهۆی رۆڵەکەیەوە لە گەشەپێدانی تورکیا و ئەو خزمەتانەی کردوویەتی، هەموو کاتێک بەڕێزەوە یاد دەکرێتەوە.
سەرکۆماری تورکیا لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: ''خوالێخۆشبوو تورگوت ئۆزاڵ، رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ژیاندنەوەی دیموکراسییدا لەساڵێ هەشتاکاندا لە تورکیا، ئەو خاوەنی جێیەکی تایبەتییە لە دڵی گەلە ئازیزەکەماندا. لە ٢٤ەمین ساڵیادی سەرکۆمارمان، تورگوت ئۆزاڵدا، داوای لێخۆشبوونی لەخوای گەورە بۆ دەکەم و بەڕێزەوە یادی دەکەمەوە''.