Rewa Mahmut Hasan
21 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2017
لە کۆنگرەی سێیەمی ئاک پارتیدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای لە دەزگاکانی پارتەکەی کرد کاری باش بکەن بۆ هەڵبژاردنی ٢٠١٩و گوتی: "دەنگۆکانی ناو وڵاتمان لە رێگەی سندووقەکانەوە وەڵام دەدرێتەوە".
سەرەتا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە دوای ٩٩٨ رۆژ لە دابڕانی لە پارتەکەی جارێکی تر سڵاو لە هەڤاڵانی رێگای دەکات و گوتی: "دوای دابڕانێکی زۆر ئەمڕۆ جارێکی تر پێکەوەین. لە حزووری ئێوەدا سوپاسی هاودڵ و یاوەری رێگام، بینالی یڵدرم دەکەم کە تا ئەمڕۆ ئەو ئەمانەتەیان وەرگرتبوو. سەیرکەن ٢٠١٩مان لە پێشە. لە ئاداردا هەڵبژاردنی شارەوانی و لە تشرینی دووەمدا هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆماری هەیە. بۆیە وەستان نییە. زۆر کار دەکەین. بیرتان نەچێت ئێمە کولتورێکمان هەیە دەرگا بە دەرگا دەگەڕێین. بەردەوام دەبین لەمە. چی گەنجان و خوشکانم، لەگەڵ کادرە پێشکەوتووەکاندا زۆر کار دەکەین، دەنگۆکانی ناو وڵاتمان لە رێگەی سندووقەکانەوە وەڵام دەدرێتەوە".