Sangar Hamad Azeez
21 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2017
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بەشداری لە کۆنگرەی سێیەمی نائاسایی ئاک پارتیدا کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
بینالی یڵدرم بە خۆشحاڵیەوە ئاماژەی بەوە کرد کە پۆستی سەرۆکی گشتی ئاک پارتی رادەستی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات و گوتی: "بە شانازیی و شکۆمەندییەوە ئەرکی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی رادەستی بەڕێز سەرکۆمار و دامەزرێنەر و سەرۆکی گشتیی، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم"
بە شێکی دیکەی گوتاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بوو و گوتی: ''بابەتی بەرەنگاربوونەوەی هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی فەتۆ، رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز و داعش، بابەتی سەربەخۆیی و داهاتووی ئێمەن. ئەو بەرەنگاریی و خەباتەمان بە هەمان مکووڕییەوە بەردەوام دەبێت. بەڵام کاتێک بەرەنگاریان دەبینەوە، بە میهرەوە نا، بەڵکو بە دادپەروەرییەوە هەڵسوکەوت دەکەین. هەموو رێکارێک دەگرینەبەر بۆ ئەوەی مافی هیچ کەسێک پێشێل نەکرێت و نەبێتە ستەملێکراو لە میانی ئەو بەرەنگارییەدا. ئەو کەسانەشی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن مافخوراو بوون، تانەکانیان بە وردیی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و لەوبارەیەشەوە رێکارە یاساییەکان تەواوبوون و جێبەجێ دەکرێن''.
بینالی یڵدرم گوتیشی: "لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە ئاسایشی گیان و ماڵی هاووڵاتییانمان دەستەبەر کرد. بەرەنگاربووەنەوەمان لە ناوچەکە هێشتا تەواو نەبووە. لەو ناوچەیە بێ تورکیا گفتوگۆ ناکرێت و سیاسەت بەرهەم نایەت. ئیدی هەموو جیهان دەزانێت پەکەکە؛ پەیەدە و یەپەگە هەمان شتن. خۆیشیان نکۆڵی لەو راستییە ناکەن. چاوەڕێی ئەوەین ئەو وڵاتانەیش کە بە دۆستیان دەزانین ئەمە ببینن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم هاتە سەر باسی ئەو پارتانەی کە باس لە دانانی کاندید دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و گوتی: "لە ئێستادا بیر لە کاندیدی سەرکۆمار دەکەنەوە، دیسانەوە دەستیان پێکردەوە بە بەوەی کە دەبێت کاندید ئاوا بێت بەو شێوەیە بێت. ئێوە سەرەتا پرینسیپەکانی خۆتان بگۆڕن ئەوکات بیر لەمە بکەنەوە. دەبێت ئەوە بزانن ئەوانەی رێز لە بڕیاری گەل ناگرن، ئەوا گەلیش دڵ، دەست و هۆشیان بۆ ناکاتەوە".