İlkay Güder,Sinan Uslu
09 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی گشتیی پارتی سەعادەت، تەمەل کارامۆللائۆغڵو کرد.
کۆبوونەوەکە لە بارەگای ناوەندی گشیی ئاک پارتی بەشێوەیەکی داخراو بەڕووی میدیادا بەڕێوەچوو، ماوەی کاتژمێر و نیوێکی خایاند.
تەمەل کارامۆللائۆغڵو لە کاتی هاتنی بۆ ناوەندی گشتیی ئاک پارتی لەلایەن جێگری سەرۆکی گشتیی پارتەکە بۆ کاروباری سیاسیی و یاسایی، هایاتی یازجییەوە پێشوازیی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، ماهیر ئوناڵ و سکرتێری گشتیی پارتی سەعادەت، تاجەدین چەتینکایا و جێگری سەرۆکی گشتیی پارتەکە، ئاتیک ئاغداغ ئامادەبوون.